وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێـت، هیچ زه‌یتێك له مۆم و كریستاڵ و پاشماوه‌ی نه‌وت دروست ناكرێ و هه‌واڵه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه ناڕاستن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، "دوای ئه‌وه‌ی له مانگی رابردوو هه‌واڵێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاو كرایه‌وه به‌تایبه‌ت سۆشیال میدیا، گوایه توێژینه‌وه‌یه‌ك له كۆلیژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجام دراوه بۆ چه‌ند جۆرێكی زه‌یت كه له بازاڕه‌كاندا هه‌ن، گوایه پێنج جۆر له‌و زه‌یتانه شیاو نین بۆ خواردن و له مۆم و كریستاڵ و پاشماوه‌ی نه‌وت دروست كراون و ده‌بنه هۆی جه‌ڵته".
داوا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره هه‌واڵ و لێدوانانه بكه‌ن
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌وكات وه‌زاره‌ت به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون، به نووسراوی ژماره 1624 له 5/4/2022 داوای له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و كۆلیژه‌كه كرد كه ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌مان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه، زانكۆكه‌یش به نووسراوی ژماره 3/54371 له 28/4/2022 راپۆرتێكی پ.ی.د. رابه‌ر فه‌تاح ساڵح مامۆستای كۆلیژهكهی بۆ ره‌وانه كردین، گوایه ئه‌نجامده‌ری توێژینه‌وه‌كه‌یه، بابه‌ته‌كه پێوه‌ندی به پۆستێكی دوو ساڵ پێش ئێسته هه‌بووه، داوا كراوه گرنگی به به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان بدرێ. بۆیه هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه و هیچ لێدوانێكیش له‌مباره‌یه‌وه نه‌دراوه.
وه‌زاره‌تی بازرگانی داوا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره هه‌واڵ و لێدوانانه بكه‌ن، لیژنه‌كانیشیان به‌رده‌وامن له به‌دواداچوون.