راهێنەری نوێی یانەی مانچێستەر یونایتد ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌كانی نابێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی بارسێلۆنا.
چەند راپۆرتێک باس لەوە دەکەن، تێن هاگی راهێنه‌ری نوێی مانچێسته‌ر یونایتد، داوای لە ئیدارەی یانه‌كه‌ی كردووه گرێبەست له‌گه‌ڵ فره‌نكی دی یۆنگی یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ تۆڕی سكای سپۆرتس ئاشكرای كردووه، فره‌نکی دی یۆنگ بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگ دەکاتە پێشینه بۆ دیاریکردنی داهاتووی خۆی.
له وه‌رزی داهاتوودا بارسێلۆنا به‌شداریی چامپیۆنزلیگ ده‌كات، به‌ڵام مان یونایتد نەیتوانی مافی به‌شداریكردن له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، دی یۆنگ دڵخۆش دەبێت بە مانەوەی لەگەڵ یانەی بارسا، بە تایبەتی چاڤی هێرناندێزی راهێنەر داوای بەردەوامبوونی لێ كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چارەنووسی بەندە بەو ئۆفەرانەی پێشكه‌شی بارسا ده‌كرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه.
سكای سپۆرتس نووسیویه‌تی، مانچێستەر یونایتد جارێكی تر هه‌وڵ ده‌دات دی یۆنگ بباته ریزه‌كانی، راهێنهرهكهش خۆی هه‌وڵ ده‌دات دی یۆنگ رازیی بكات روو بكاته مانچێسته‌ر و هه‌ردووكیشیان هۆڵهندیین.
هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، به هۆی بارودخی ئابورییه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه بارسێلۆنا ناچار بێت ئه‌م هاوینه ده‌ستبه‌رداری دی یۆنگ ببێت.