وه‌زاره‌تی ناوخۆی لبنان به فه‌رمی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی ئاشكرا كرد. حزبوڵا به سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانییه‌كانیه‌وه 62 كورسیی به‌ده‌ست هێناوه و چیتر زۆرینه‌ی په‌رله‌مان نییه.
به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كان، پارتی ''هێزه‌كانی لبنان'' 20 كورسیی به‌ده‌ست هێناوه و به گه‌وره‌ترین پارتی مه‌سیحییه‌كان له په‌رله‌مان هه‌ژمار ده‌كرێت.
له ساڵی 1992ه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی لبنان له‌لایه‌ن نه‌بی به‌ری به‌ڕێوه چووه كه سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌مه‌له و له‌و كاته‌وه هاوپه‌یمانی حزبوڵا بووه. پاڵێوراوه رێفۆرمخوازه‌كانی لبنان لانی كه‌م 13 كورسییان به‌ده‌ست هێناوه .
له 128 ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مان 64 بۆ مسوڵمانان و درووزییه‌كان و 64 بۆ كریستیانه‌كانه.
سیستمی سیاسیی لبنان له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكارییه ئاینی و مه‌زه‌وییه‌كان دامه‌زراوه، له 128 ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مان 64 بۆ مسوڵمانان و درووزییه‌كان و 64 بۆ كریستیانه‌كانه.
له 64 كورسییه‌كه 27 كورسی بۆ مسوڵمانانی سوننه‌یه و 27ی تریش بۆ مسوڵمانانی شیعه‌یه. دوو كورسی بۆ عه‌له‌وییه‌كان، درووزییه‌كانیش هه‌شت كورسییان بۆ دیاری كراوه.
له 64 كورسییه‌كه‌ی كریستیانه‌كانیش 34 كورسی هی مارۆنییه‌كانه، 14 كورسی بۆ ئه‌رسۆدۆكسه‌كان و هه‌شت كورسیش بۆ لایه‌نگرانی كه‌نیسه‌ی یۆنانی ده‌ستنیشان كراوه، پێنج كورسی بۆ ئه‌رمه‌نه ئه‌رسۆدۆكسه‌كان و كورسییه‌كیش بۆ ئه‌رمه‌نه كاسۆلیكه‌كان و كورسییه‌كیش بۆ پرۆتستان و كه‌مینه مه‌زه‌وییه‌كانی تره.
به چوونی هێزه سه‌ربه‌خۆ و ریفۆرمخوازه‌كان بۆ ناو په‌رله‌مانی لبنان، هاوپه‌یمانییه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت.
په‌رله‌مان جگه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، سه‌رۆك كۆماریش هه‌ڵده‌بژێرێت. مێشێل عۆن سه‌رۆك كۆماری ئێسته‌ی لبنان، به پاڵپشتی حزبوڵا پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتبوو.
حكوومه‌تی لبنان هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوو هه‌ژمار كردووه و رێژه‌ی به‌شداریش 41% بووه كه له‌گه‌ڵ خولی پێشتر جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه.
سه‌عد هه‌ریری خۆی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌پاڵاوت
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، زۆرترین گۆڕانكاری له هه‌ڵبژاردنی لبنان، پێوه‌ندیداره به به‌شداریی سوننه‌كان و پارتی ئاینده ''موسته‌قبه‌ل'' كه بنه‌ماڵه‌ی هه‌ریری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن. سه‌عد هه‌ریری خۆی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌پاڵاوت، ئه‌و پارته بۆ ماوه‌ی سێ ده‌یه نوێنه‌رایه‌تیی سوننه له په‌رله‌مانی لبنانی كردووه.
هه‌ڵبژاردن له كاتێكدا به‌ڕێوه چوو كه دۆخی لبنان زۆر خراپ بووه و 80% له دانیشتووانی لبنان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین، رێژه‌ی بێكاری گه‌یشتووه‌ته 30%. ژماره‌ی دانیشتووانی لبنان حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سه، له‌و ژماره‌یه 50%ی مسوڵمان، 5% درووزی و 45% كریستیانن.