شه‌وی رابردوو، "وشه" هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه به‌رپرسێكی ته‌ندروستیی سلێمانی، له كاتی هه‌وڵدان بۆ سێكس له‌گه‌ڵ خاوه‌نی ئارایشگه‌یه‌كدا گیراوه. ئه‌و هه‌واڵه هه‌رای له‌ناو ته‌ندروستیی سلێمانی ناوه‌ته‌وه و تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتی، داوای روونكردنه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌كه‌ن.
داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی به په‌له ده‌كات له سه‌باح هه‌ورامی
تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتی، داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی به په‌له ده‌كات له سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار، تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، كه‌سێك كه به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی خۆپاراستنی ته‌ندروستیی سلێمانییه، ده‌ستدرێژیی سێكسی كردووه‌ته‌وه سه‌ر خاوه‌نكارێك كه بۆ مامه‌ڵه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی كردووه.
تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی ده‌ڵێن، گێچه‌ڵی سێكسی له ناو ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كاندا باوه، بۆیه داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌په‌له ده‌كه‌ین له‌مباره‌یه‌وه و داواش ده‌كه‌ین، ڕێكاری توند بگیرێته‌به‌ر بۆ ڕێگرتن له ڕوودانی ئه‌م جۆره ڕه‌فتار و تاوانانه.
ئه‌و رووداوه جگه له‌وه‌ی تاوانێكی ئه‌خلاقییه، هاوكات به‌كارهێنانی ئه‌ركی گشتییه بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت، به‌پێی یاسا / ئه‌گه‌ر یه‌كلا بكرێته‌وه/ سزای توندی له‌سه‌ر ده‌بێت.