كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ پارێزگارانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین كۆتایی هات. پارێزگاری سلێمانیش رای ده‌گه‌یه‌نێـت، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان باش بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیراندا باش بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان، كورتهێنان پڕ بكرێته‌وه به پاره‌ی نه‌وت و 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا. هاوكات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بڕیاری دا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راسپارد بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی پاره‌ی پێویست بۆ خه‌رجیی مووچه له پێش هه‌ر خه‌رجییه‌كی تر.
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ خستنه‌ڕووی هۆكاری دیارنه‌مانی داهاته له‌و ناوچانه و نه‌بوونی پاره له بانكه‌كان بۆ پێدانی مووچه به فه‌رمانبه‌ران. به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له مووچه‌خۆران له‌و ناوچانه مووچه‌ی مانگی ئاداریان وه‌رنه‌گرتووه، وه‌زاره‌تی دارایی‌ش ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان كردووه.