ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ له یانه‌ی زه‌وڕا درێسی ژماره 11 ده‌پۆشێت.
ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ یاریزانی كوردی شاری هه‌ولێر، له‌سه‌ر درێسی ژماره 10ی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق، له هه‌ڵبژارده‌كه دوورخرایه‌وه.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ، كه به "لولو" ناسراوه و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق دوورخرایه‌وه و له به‌شداریكردن له جامی ئاسیا بێبه‌ش كرا.
ئه‌حمه‌د، كه له یانه‌ی زه‌وڕا یاریی ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ركراوه، رازیی نه‌بووه درێسی ژماره 10ی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی بداته یاریزانێكی تر به ناوی حه‌سه‌ن قوقیه و ویستویه‌تی خۆی بیپۆشێت.
هاوكات سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن ئێسته هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ بگه‌ڕێننه‌وه هه‌ڵبژارده‌كه، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن بكات له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی پێشانی داوه.
ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ یه‌كێكه له یاریزانه به‌هره‌مه‌نده‌كان له ئاستی عێراق، پێشتر له یانه‌ی هه‌ولێر و چه‌ند یانه‌یه‌كی تر یاریی كردووه، هه‌روه‌ها له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی و ئۆڵمپیی عێراق یاریی كردووه.