به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسی داهات و خه‌رجییه‌كان و كورتهێنانی مووچه و كێشه داراییه‌كانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ئه‌نجام درا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئامانجی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه؛ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه داراییه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕیندا دروست بووه، تایبه‌ت به كورتهێنانی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه".
ئه‌ركی له پێشینه‌ی حكوومه‌ته چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكات كه پێوه‌ندیداره به مووچه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات كرایه‌وه كه؛ ئه‌ركی له پێشینه‌ی حكوومه‌ته چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكات كه پێوه‌ندیداره به مووچه و بژێوی هاووڵاتییان، حكوومه‌ت به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو ناوچه‌كان ده‌كات و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی كابینه‌كه‌شه، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورتهێنانی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه بكات له هه‌ر پارێزگا و ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم بێت.
دواتر هۆكاره‌كانی كورتهێنان و كێشه داراییه‌كان و پێشنیاره‌كانی چاره‌سه‌ركردن به داتا و ژماره‌ی پێویست خرانه‌ڕوو، ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه به گیانی هه‌ستكردن به لێپرسراوێتی، دووپاتیان كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌كات، به‌رپرسیارێتی سه‌رشانیشمانه كه شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆران له سه‌رانسه‌ری هه‌رێم وه‌ك یه‌ك دابین بكرێت و ئه‌مه‌یش له پێشینه‌ی كاری ئه‌م كابینه‌یه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیار درا به ڕاسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی پاره‌ی پێویست بۆ خه‌رجی مووچه له پێش هه‌ر خه‌رجییه‌كی تر، دابینكردنی پاره‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی بودجه‌ی پێویستی ئه‌م مانگه.
له هه‌مان كاتدا له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیار درا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و ناوخۆ، به هاوئاهه‌نگی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه دارایی و بانكییه‌كان، بۆ به‌دواداچوونی ڕاستییه‌كان له‌باره‌ی داهاته گشتییه‌كان و گه‌یشتن به ڕاست و دروستی ئه‌و قسانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه ده‌كرێن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرانی ناوخۆ و دارایی و ئابووری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پارێزگاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ئاماده‌ی بوون.