دادگای تاوانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، دوو تیرۆریستی داعشی به تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل، دادگایی كرد و ده‌ره‌نجامی دادگاییكردنه‌كه‌ش، سزای سێداره بوو به‌سه‌ر هه‌ردوو تیرۆریسته‌كه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئاشكرای كرد، به پشتبه‌ستن به یاسای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كه له ساڵی 2005 په‌سند كراوه، حوكمی ده‌ركردووه.
ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ی داعش له ساڵی 2019دا، ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراویان له دووره‌وه ته‌قانده‌وه كه كوژران و برینداركردنی ده‌یان كه‌سی لێ كه‌وته‌وه. ئه‌وكات داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتبوو.
دادگاییكردنی تیرۆریسته‌كان له عێراقدا به‌گوێره‌ی ماده‌ی چواری یاسای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزمه
دادگاییكردنی تیرۆریسته‌كان له عێراقدا به‌گوێره‌ی ماده‌ی چواری یاسای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزمه. له یاساكه‌دا باس له‌وه كراوه هه‌ر كه‌سێك ده‌ستی هه‌بێ له ئه‌نجامدانی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی یان هاوكار بووبێت له جێبه‌جێكردنی پیلانه تیرۆریستییه‌كه، ئه‌وا سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
پێویسته بگوترێ ژماره‌یه‌كی زۆر له تیرۆریستانی داعش له گرتووخانه‌كانی عێراقدان كه ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتن و برینداركردنی هاووڵاتییانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هێشتا دادگایی نه‌كراون.