مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێت كێشه‌ی داراییه‌كانی سنووری سلێمانی چاره‌سه‌ر بكرێن و ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌جێهێنا كه بڕیاریدابوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و سنووره كۆ ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین كۆبووه‌وه.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا دووپات كراوه‌ته‌وه كه كورتهێنانی مووچه و گرفته داراییه‌كانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین چاره‌سه‌ر بكرێت .
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، هه‌فته‌ی رابردوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هیچ كه‌سێك له خۆی به دڵسۆزتر بۆ خه‌ڵكی سلێمانی نازانێ ئه‌وه‌یش هۆكار بووه كه به‌رده‌وام چاودێری دۆخی دارایی ئه‌و سنووره بكات.
به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌یسه‌لمێنێ كه حكومڕانی واتا چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كانی كوردستانیان له هه‌ر شوێنێك بن و له‌ماوه‌ی رابردوویشدا له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا هیچ جیاوازییه‌ك نه‌كراوه.