پێوه‌ندی‌ كوردستان و سویسرا تاوتوێ‌ كرا

:: PM:05:20:17/05/2022 ‌
مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ لوكاس گه‌سه‌ر باڵوێزی سویسرا له‌ عێراق و ئوردن كۆبووه‌وه‌ كه‌ به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی سه‌ردانی كردبوو.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی‌ ئایار، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ دۆخی گشتی عێراق و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سویسرا كرا.

مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان، بڵاوی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سوپاسی باڵوێزی سویسرای‌ كردووه‌ بۆ هه‌وڵ و كاره‌كانی له‌ پێناو بره‌ودان به‌ پێوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.



وشە - وشه‌