نێچیرڤان بارزانی‌ و باڵوێزی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ بارزان كۆ بوونه‌وه‌

:: PM:06:04:17/05/2022 ‌
له‌ بارزان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵئاوایی پێشوازی له‌ ماتیو توله‌ر باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كرد كه‌ ئه‌ركی له‌ عێراق كۆتایی دێت.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكای له‌ عێراق كرد بۆ هه‌وڵ و یارمه‌تیدانی له‌ بره‌ودان به‌ پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركی تازه‌یدا بۆ خواست.

هاوكات ماتیو توله‌ر سوپاسی نێچیرڤان بارزانی و داووده‌زگا و لایه‌نه‌ پێوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و هاریكاری و هاوئاهه‌نگییه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یدا له‌ عێراق له‌گه‌ڵ خۆیان و باڵوێزخانه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌یانبووه‌ و هیوای خواست ئه‌و هاوكارییه‌ به‌رده‌وام بێت. 

هه‌ردوولا پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و بره‌ودان به‌ بواره‌كانی هاریكاریی هاوبه‌ش و هاندانی سه‌رمایه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرد.



وشە - وشه‌