ئومێد خۆشناو: بەردەوامیی پشتگیرییەكانی ئەمەریكا بە پێویست دەزانین

:: AM:09:32:18/05/2022 ‌
پارێزگاری هەولێر لە سەردانەكەی بۆ ئەمەریكا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، بەردەوامیی پشتگیریی ئەمەریكای بۆ هەرێمی كوردستان بە پێویست زانی.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شاندێكی هەولێر لە ئەمەریكادان بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆش پارێزگاری هەولێر لەگەڵ ئاندی ئۆگلس شارەداری فڕانك لی كۆ بووەوە.

شاندی هەولێر كە ئومێد خۆشناو سەرپەرشتی دەكات، گفتوگۆ لەبارەی دواین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی، ڕەوشی عێراق بەگشتی، پەرەپێدانی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا دەكەن. لەو كۆبوونەوەیەدا پارێزگاری هەولێر پێزانینی بۆ هاوكاری و پشتگیریی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی و بەردەوامیی پشتگیرییان بۆ هەرێمی كوردستان بە پێویست زانی.

ئەو سەردانە بە مەبەستی‌ پەرەپێدانی‌ پێوەندییەكان و بەدەستهێنانی دەستكەوتی زۆر و سوودوەرگرتنە لە ئەزموونی ئەم وڵاتە‌ بۆ زیاتر پێشكەوتنی‌ هەولێر.



وشە - رامیار جەواد