گۆرانیبێژی لاو سه‌میره كارزان، بڕیاره نوێترین به‌رهه‌می كه كلیپێكی شاده به‌ناوی "نابێ نا" بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی ئایار، گۆرانیبێژی لاو سه‌میره كارزان له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نوێترین به‌رهه‌مم كلیپێكی شاده به‌ناوی (نابێ نا)، بڕیاره به‌مزووانه له كه‌ناڵی هونه‌رمه‌ند ڕێباز شهمامییه له یوتیوب بڵاو ببێته‌وه".
ئه‌مه له كاتێكدایه گۆرانیبێژ سه‌میره كارزان له ساڵی 2022دا دوو به‌رهه‌می تریشی هه‌بوو به‌ناوی "قه‌ده‌ر" و "تۆبه تۆبه"، كه زیاتر له سێ ملیۆن بینه‌ریان هه‌بووه و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری دروست كرد، بۆیه بڕیاری داوه به‌رهه‌می تریشی هه‌بێت.
زیاتر گوتی، "به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌م به ستایلێكی تایبه‌تتر له جاران كاری بۆ دهكهمكه كلیپێكی شاده، ئێسته له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام تیزه‌ری كلیپه‌كه‌م بڵاو كردووه‌ته‌وه، ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كه‌یش له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو بڵاو ده‌بێته‌وه".
به‌رهه‌می (نابێ نا) میلۆدی و تێكستی له‌لایه‌ن كاوه‌ی ئیسماعیلی دانراوه، كاری به‌رهه‌مهێنانی له‌لایه‌ن ئاری جووڵه‌وه ئه‌نجام دراوه، ده‌رهێنانی كلیپه‌كه له‌لایه‌ن ناسڕ حه‌یده‌رییه‌وه جێبه‌جێ بووه، به سپۆنسه‌ری میدیایی (todayinterview) ده‌بێت.
سه‌میره كارزان ته‌مه‌نی 23 ساڵه، له دایكبووی شاری بۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ماوه‌یه‌كی كه‌مه له بواری هونه‌ری ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام به‌هۆی ده‌نگه خۆشه‌كه‌یه‌وه ناوبانگێكی زۆری هه‌یه، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكه، هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند ڕێباز شهمامییه. دوا به‌رهه‌می كلیپێك بوو به‌ناوی "تۆبه تۆبه" زیاتر له دوو ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو كه له 2022 بڵاوی كرده‌وه.