شه‌ش هاووڵاتیی ھه‌رێمی كوردستان كه بۆ گه‌شت بۆ ئێران رۆیشتوون، له بازگه‌ی مه‌ھاباد گیراون، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵدایه ئه‌و هاووڵاتییانه ئازاد بكات.
عه‌بدوڵا ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران وھه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، له بازگه‌ی مه‌ھاباددا شه‌ش هاووڵاتی گیراون، به‌ڵام ھۆكار دیار نییه و براون بۆ مه‌ھاباد.
خۆشم قسه‌م له‌گه‌ڵیاندا كردووه، ئه‌گه‌ر ھیچ تاوانێكیان نییه ئازاد بكرێن
ئه‌و ده‌ڵێت، ''ئێمه داوامان له كونسوڵگه‌ی ئێران كردووه و خۆشم قسه‌م له‌گه‌ڵیاندا كردووه، ئه‌گه‌ر ھیچ تاوانێكیان نییه ئازاد بكرێن، چونكه دوو له‌وانه به‌ھۆی ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیان لێ وه‌رگرتوون و دیاره ھه‌ندێك وێنه و شتی تێدا بووه رایانگرتوون، بۆیه باسیان له‌وه كرد لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر ھیچیان نه‌بێت ئازادیان ده‌كه‌ین'' .
به‌گوته‌ی ئاكره‌یی، ھۆكاری گرتنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان بۆ ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه، داوای ڕوونكردنه‌وه‌یان كردووه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه، چونكه ئه‌وانه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و له هه‌ولێر نیشته‌جێن.
ئه‌و به پێویستی ده‌زانێت ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكرێن، چونكه ئه‌گه‌ر ھیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌دابێت، ناكرێت له‌خۆوه له ئێران بگیرێن.
دهۆك\بڵند ئیبراھیم