گرنگترین سووده‌كانی سماق

:: PM:07:13:27/03/2017 ‌
سماق یه‌كێكه‌ له‌ خوراكانه‌ی كه‌ 250 جۆری هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ جیهاندا له‌ نێو زۆربه‌ی گه‌لانی دنیا به‌كار ده‌هێندرێت.

له‌ نوێنترین لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ سماق ده‌بێته‌ چاره‌سه‌رێكی باش بۆ نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و هه‌وكردن و خێرا سارێژكردنی برینه‌كان؟
پزیشكان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ سماق دژه‌ به‌كتریای به‌هێزی تێدایه‌ و كاریگه‌ری زۆر به‌هێزی ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی سكچوون ده‌بن، ئه‌گه‌ر به‌خاوی بخورێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و ماده‌ پارێزه‌رانه‌ی له‌ پێكهاته‌ی سماقدا بوونیان هه‌یه‌ و كاریگه‌رن بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌شی مرۆڤ و هاوكات ماده‌ زیانبه‌خشه‌كان و گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان له‌ گه‌ده‌ی مرۆڤ ده‌كه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و سوودی زۆر به‌ كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

سه‌رچاوه‌: biliyormuyuz



وشە - عه‌لی سدیق