به‌پێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانایانی ته‌ندروستی ده‌ركه‌وتووه كە خواردنی گۆشتی بر‌ژاو ئەگەری توش بوون بە شێرپەنجەی گورچیلە زیاد دەكات به‌و پێیه‌ی له‌گه‌ڵ زۆر برژاندنی گۆشت هه‌ندێك ماده ده‌رده‌دات كاریگه‌ری خراپیان بۆ سه‌ر گورچیله هه‌یه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و بیرۆكانه‌یه كه ده‌ڵێن "گۆشت به خاوی زیانی هه‌یه".
لێكۆڵینەوەكە لەسەر هەزاران تووشبووی شێرپەنجەی گورچیلە ئەنجامدراوە كە زیاتر له نیوه‌یان بەو نەخۆشیە دەمرن و به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆیان نابێت كه رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
یه‌كێك له زاناكانی توێژینه‌وه‌كه ڕای گەیاندوە، كاتێك گۆشت بە گەرمییەكی بەرز دەبرژێنرێت یان دەكوڵێنرێت كۆمەڵێك مادە دروست دەكات كە دەبنە هۆی شێرپەنجە.
ئاشكرای كردوه، كاری گورچیلە پاككردنەوەی لەشە لە ژەهر و مادە زیانبەخشەكان بۆیە ئەگەری توش بوونی گورچیلەكان بە شێرپەنجە لەو كاتەدا زیاترە لە بەشەكانی تری لەش.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له رێنماییه‌كانیدا به‌رده‌وام ئاگاداری دانیشتوانی جیهان ده‌كاته‌وه كه سنورێك دابنێن لە خواردنی گۆشتی سوور.
سه‌رچاوه:
sabah