بهپێی زانیارییهكانی كۆمپانیای سامسونگی كۆریایی لهم نزیكانهدا كۆمپانیاكه مۆبایله نوێكهی "گالاکسی ئێس 8" لەنیویۆرک ئاشکرا دهكات، ھەرچەندە ماوەیەکە چەند زانیارییەک لەبارەیەوە دزە پێکراوە.
زانیارییه دزه پێكراوهكان ئاماژە بەوە دەکهن له ئێستادا کۆمپانیای سامسونگ بنکەیەکی تایبەت بۆ ئەو مۆبایلە دروست دەکات کە چەندین تایبەتمەندیی ھەیە و تا ئێستا ئایفۆنیش نەیتوانیویە بیکات.
ئەو بنکەیە بە Dex Station ناسراوە کە بوار دەدات مۆبایلەکە ببەستیت بەشاشەیەکی کوالێتی بەرزەوە و مۆبایلەکەت بکاتە کۆمپیوتەرێک کە بەسستمی ئەندرۆید کاربکات، ئەمەش دەرچەی HDMI و USB ھەیە.
هۆكارهكهش ئهوهیه نەوەک پلەی گەرمای مۆبایلەکە بەرز بێتەوە، سامسۆنگ پانکەیەکی بۆ فێنککردنەوەی مۆبایلەکە بەردەست کردوە لەنێو بنکەکەدا.
پارچه ڤیدیۆیهك له نێو تۆڕهكانی ئینتهرنێت بڵاوكراوهتهوه کە تیایدا کەسێک سەرقاڵی نامە نووسینە لەسەر مۆبایلێک و زانیارییەکان دەریدەخەن کە ئەوە گالاکسی ئێس 8ە.