چۆن ددانه‌كانت له‌ ڤایرۆس و پیسی پاك ده‌كه‌یته‌وه‌

:: PM:08:05:27/03/2017 ‌
هەویری ددان شووشتن چه‌نده‌ سوودی هەیە، هێنده‌ش زیانیشی هەیە و دەبێتە هۆی كێشە بۆ ددانەكانتان، زۆرجاریش ڤایرۆسه‌كانی ددان خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ویری ددان راده‌هێنن و شوشتن به‌ فلچه‌ و هه‌ویر هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ددانه‌كان نابێت، بەڵام لە رێی ئەم خواردنانەوە بە رێگەیەكی سروشتی هەمیشە ددانەكانتان بە جوانی و تەندروستی و پارێزراوی بهێڵنەوە.

یەكەم: سێو و گێزەر و رێواس، پاككەرەوەی زۆر گرنگ و بەهێزن بۆ ددانەكان، خواردنیان بە شێوەی رۆژانە دەبێتە هۆی چالاكبوونی لیكەرژێنەكانی نێو دەم و لەناوبردنی بەكتریا زیانبەخشەكان و نەهێشتنی بۆنی دەم و پاراستن و پاك راگرتنی ددانەكان.

دووەم: پرتەقاڵ و لیمۆ و ئەنانس، بەكتریا و ڤایرۆسە زیانبەخشەكانی نێو دەم لەناو دەبەن، دەوڵەمەندن بە ترشی جۆراوجۆر، ئەمەیش دەبێتە هۆی سپیكردنەوەی ددانەكان و نەهێشتنی كلس و پاشماوەكانی خۆراك لە نێوان ددانەكان و پاراستنیان بەشێوەیەكی تەندروستانە.

سێیەم: شیر و پەنیر و ماست، ئەمانە دەوڵەمەندن بە ترشی لاكتیك، كە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ددانەكان و بەهێز راگرتنیان، بەهۆی بوونی رێژەی زۆری كانزای كالیسیۆم لە پێكهاتەكانیاندا و جۆرە پرۆتینێكی تایبەت، بێگومان پرۆتین و كالیسیۆمیش هۆكارێكی بەهێزن بۆ پتەوكردن و بەهێز مانەوەی ددانەكان.

سه‌رچاوه‌: bilgiustam


وشە - عه‌لی سدیق