سلێمانی.. هاوردە كردنی ئەو بەروبوومانە سنوردار كرا

:: PM:08:42:27/03/2017 ‌
قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی هاوردەكردنی چەند بەروبوومێكی سنوردار كرد و رای گەیاند، بۆمانگی نیسان بەشێوەیەكی گشتی هاوردەكردن بەهۆی زۆری بەروبوومی ناوخۆیی كەمدەكرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 27ی ئاداری 2017 قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبۆوەو پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی و خواستی هاووڵاتیان، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی هێنانە ناوەوەی ئەو بەروبووم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی سلێمانی دەكرێت بۆ مانگی نیسان.

لەراگەیەنراوەكەدا هاتووە، بۆ مانگی نیسان هاوردەكردنی  هەزار  تۆن گۆشتی مریشكی بەستوو هاوردەكردنی 550 تۆن گۆشتی ماسی و گۆشتی سور و 600 تۆن هێلكەی مریشك  رێگەی پێدەدرێت.

قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی ئاماژەی داوە، بەروبوومە هاوردەكراوەكان رێژەكەی بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆی بۆ ئەومانگە كەمكراوەتەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم