به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته میدیایییه‌كان، زۆرترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڤێرژی ئایفۆن8ی كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی خراوه‌ته ڕوو، یه‌كێك له باشترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیش به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی تۆماركردنی ڤیدیۆ بۆ ئاستێكی زۆر به‌رز.
گۆڤاری فۆرێبس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گرنگترین گۆڕانكارییه نوێكان كه له مۆبایلی ئایفۆن 8 ڕوو ده‌ده‌ن، بریتییه له نه‌هێشتنی دووگمه‌ی سه‌ره‌كی "هۆم" له ده‌ره‌وه‌ی شاشه‌ی مۆبایله‌كه و له ئایفۆن8 ئه‌و دووگمه‌یه ده‌چێته سه‌ر شاشه‌ی له‌مسی مۆبایله‌كه و هاوكات له‌ڕووی ته‌ناهییه‌وه مۆبایله‌كه به سیسته‌می په‌نجه‌مۆری چالاك و به‌هێز دروست ده‌كرێ، كامێراكه‌ی توانای زیاتره و په‌ره‌ی زیاتری پێ دراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه شیكه‌ره‌وه‌ی دارایی مینگ تشی له كۆمپانیای كه‌ی جی ئه‌ی سیكیورتیز ڕای گه‌یاند، كامێرای پێشه‌وه‌ی ئایفۆن 8 زۆر پێشكه‌وتوو و ناوازه ده‌بێ، به‌جۆرێك وه‌ك شۆڕشێك له دنیای مۆبایله زیره‌كه‌كان ناوی ده‌برێ، چونكه وێنه به‌شێوه‌ی سێ دووری ده‌گرێ و توانای پشكنینی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی هه‌یه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ته‌كنه‌لۆجیای ئیسرائیلی به‌ناوی "PrimeSense" گرێبه‌ستی كرد، تا ئه‌و جۆره كامێرانه بۆ ئایفۆن8 دروست بكات.