ئاهەنگەكانی ئەم جارەی، دوا كاری لەو شێوەیەی ئەدیل دەبن

:: AM:11:03:28/03/2017 ‌

گۆرانیبێژی بەریتانی ئەدیل، رای گەیاند كە گەڕی ئەم جارەی بە چەند وڵاتێكدا بۆ ئاهەنگگێڕان كە دواترینیان لە نیوزیلەندایە، دوایین كارەكانی دەبێت بەو جۆرە ستایلە.

رۆژنامەی هێرالدی نیوزیلەندی بڵاوی كردووەتەوە، ئەدیلی تەمەن 28 ساڵان، لە سەروەختی ئاهەنگی ئۆكلانددا، دانی بەوەدا ناوە كە ئەم جارە دوایین ئاهەنگی لەو شێوەیەی دەبێت.

ئەدیل ئاماژەی بەوەیش كردووە كە گەڕانی وڵاتان بۆ ئاهەنگگێڕان كارێكی باش نییە، لە هەندێك شتدا هەست بە لاوازی دەكەم، بۆیە نازانم چ كاتێكی تر كاری لەم شێوەیە دەكەم.

ئاماژەی بەوەیش كردووە كە ئاهەنگی گۆرانیگوتن بۆ ئەو بە باش نابینێت، دوا گەڕیشی بۆ ئاهەنگی گۆرانی بە باشترین دەستكەوت لە كاروانی ژیانی هونەریدا دادەنێت.

گەڕی ئەم جارەی، 13 مانگی خایاند و هەریەك لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكای باكور و ئوسترالیا گەڕا، تەنیا چوار ئاهەنگیشی ماوە كە لە یۆنیۆ و یۆلیۆی داهاتوودا سازیان دەكات.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د