ئەگەر چوكولاتەی گەرمكراو دەخۆیت، ئاگات لە خۆت بێت

:: AM:11:04:28/03/2017 ‌

زانایان لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكدا بۆیان دەركەوت كە چوكولاتەی گەرمكراو ڕێژەیەكی زۆر خوێی تێدایە، هەروەك ئاوی دەریا.

رۆژنامەی تێلگیرافی بەریتانی بڵاوی كردووەتەوە، پێویستە كۆمپانیاكانی دروستكردنی چوكولاتەی گەرمكراو، لە كاتی دروستكردنی چوكولاتەدا ڕێژەی خوێ كەم بكەنەوە، بەڵام هەموویان بەم ڕێنوێنییەوە پێبەند نابن.

زانایان، 28 جۆری كەرەستەی خواردنیان تاقی كردووەتەوە، لە بەشی زۆریاندا رێژەی خوێ لە سەرووی رێژەی ئاسایی و ڕێپێدراوەوەیە، رێژەكە تەنیا لە ناندا كەمترە، خواردنەكانی تر رێژەی خوێیان تێدا بەرزە، لە هەندێ جۆری چوكولاتەی گەرمكراودا بەرز دەبێتەوە و دەگاتە پێوانە 16 كە ڕێپێدراو نییە.

زانایان، ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەو دەرمانەی دەخرێتە چوكولاتەی گەرمكراوەوە، كاریگەری لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دادەنێت، خراپتریشە لەو كاریگەرییەی كە چپس هەیەتی.

هەروەك زانایان بۆیان روون بووەتەوە كە ئەو رێژە زۆرەی خوێی چوكولاتە، زیانی زۆر بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت، چونكە پارێزڤانی لە شلییەكەی دەكات و كاریگەریی خراپ لەسەر كاری جومگەكان دەكات.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د