مانگی ڕابردوو، كۆمپانیای ئه‌پڵ، ڕه‌نگی سووری بۆ ئایفۆن7 خسته بازاڕه‌كانه‌وه و جارێكی تر ناوی ئه‌پڵی هێنایه‌وه ناو بازاڕه‌كانی فرۆشتنی مۆبایل، له كاتێكدا كه جیهان سه‌رقاڵی هاتنی گالاكسی8 ده‌كه‌ن.
له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له یوتیوب بڵاو كراوه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌كی فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌شه‌نه‌ی كردووه، كه بریتییه له ڕشتنی ماده‌یه‌كی سووتێنه‌ر به‌سه‌ر به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی مۆبایله‌كه و پاشان گڕتێبه‌ردانی، دوای حه‌وت چركه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت.
ئه‌نجامه‌كه ئه‌وه بوو، به‌رگی مۆبایله‌كه به شێوه‌یه‌كی كه‌م زیانی پێ گه‌یشتووه، به‌ڵام به هیچ جۆرێك كاریگه‌ری نه‌خستووه‌ته سه‌ر ئامێره‌كه و وه‌ك خۆی كاری كردووه.