رۆناڵدۆ و ترەمپ لە كێشەدان

:: PM:12:39:28/03/2017 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگال و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تووشی كێشەیەكی گەورە بووەتەوە بەهۆی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكاوە.

رۆژنامەی (دیڤنسا سەنتڕاڵ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە كە رۆناڵدۆ لە 2015وە شووقەیەكی تایبەت بەخۆی لە نزیك بورجی ترەمپ لە شاری نیۆیۆڕكی ئەمەریكا كڕیوە.

رۆژنامەكە باسی لە كێشەكە كرد و رایگەیاند كە ئەم بورجە ماوەیەكە بووەتە شوێنی ترس و بەشێكی زۆری ناڕەزاییەكانی هاووڵاتیانی ئەمەریكا دژ بە ترەمپ و ئەمەش كاریگەرییەكی خراپی لەسەر شووقەكەی رۆناڵدۆ كردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەكە ئەو كەسانەی كە ناڕازین لە بوونی ترەمپ بە سەرۆكی ئەمەریكا، ماوەیەكە هەڕەشەی ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی لە بورجی ترەمپ دەكەن.

ئاماژەی بەوەشدا كە رۆناڵدۆ بەم دواییە ترسی لەو هەڕەشانە نیشتووە بەتایبەتیش دوای ئەوەی بەفەرمانی سەرۆكی ئەمەریكا هێزی زیاتر بۆ پاراستنی بورجەكە دانراون و تەنانەت ئەمەش بووەتە سەرچاوەی ترس بۆ سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی كە لە نزیك بورجەكەدا نیشتەجێن.






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م