فۆتۆگرافه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی، هه‌ستا به به‌رزكردنه‌وه‌ی داوایه‌كی یاسایی به‌رامبه‌ر به ئاژانسی رۆژنامه‌وانیی فڕه‌نسایی و ئاژانسی "Getty Images"ی فرۆشتنی وێنه‌ی فۆتۆگرافی، ئه‌مه‌ش دوای به‌كارهێنانی یه‌كێك له وێنه‌كانی ئه‌و و بڵاوكردنه‌وه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی خاوه‌نداریی لێ وه‌ربگرن.
دادگای ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا، به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فۆتۆگرافه‌ر دانیال مورێل به بڕی یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار و پێبژاردنی پاره‌كه به‌و دوو ئاژانسه، وه‌ك سزایه‌ك بۆ به‌كارهێنانی وێنه‌یه‌ك كه مافی به‌كارهێنانیان نه‌بووه.
پێشتر ئاژانسی رۆژنامه‌وانی فڕه‌نسایی، له یه‌كێك له هه‌ژماره‌كانی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه، كه له ئاژانسی خزمه‌تگوزاریی وێنه‌كانی Getty Imagesی هاوبه‌شی وه‌ری گرتبوو.
له ئێسته‌دا وێنه‌كه به شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاو بووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن زۆرێك له ئاژانس و ده‌زگه رۆژنامه‌وانییه‌كانه‌وه به‌كار هێنراوه، كه "واشنتن پۆست" یه‌كێكه له‌وانه‌ی وێنه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسی رۆژنامه‌وانی فڕه‌نسایی رای گه‌یاند، "یاساكانی تویته‌ر رێگه به دووباره بڵاوكردنه‌وه و به‌كارهێنانی وێنه ده‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له‌و كه‌سه وه‌ربگیرێت كه وێنه‌كه‌ی گرتووه"، به‌ڵام دادوه‌ری دادگاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌وه دا كه تویته‌ر رێگه‌ی به به‌كارهێنانی ئه‌و وێنانه نه‌داوه كه مه‌به‌ستی بازرگانییان له پشته‌وه‌یه، به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره 1.2 ملیۆن دۆلاری قه‌ره‌بووی پێ به ده‌ست هێنا، بریتییه له وێنه‌ی یه‌كێك له رزگاربووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هایتی كه له مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2010 رووی دا.