ماڵی منداڵیی تره‌مپ فرۆشرا

:: PM:03:00:28/03/2017 ‌
ئه‌و خانووه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تڕه‌مپ، له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا تێیدا ژیاوه‌، به‌راورد به‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری رابردوو، نرخه‌كه‌ی به‌ رێژه‌ی %54 به‌رز بووه‌وه‌ و به‌ بڕی دوو ملیۆن و 140 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.

خانه‌ی زیادكردنی ئاشكرای "پارامۆنت ریالیتی یوو ئێس ئه‌ی" رای گه‌یاند، وه‌به‌رهێنه‌رێك به‌ ناوی مایكڵ دیڤیس، هه‌ستاوه‌ به‌ كڕینی ئه‌و خانووه‌ كه‌ دیواری ده‌ره‌وه‌ی به‌ به‌رد رووپۆش كراوه‌ و پێك هاتووه‌ له‌ پێنج ژوور و له‌ ناوچه‌یه‌كی خۆشگوزه‌رانی گه‌ڕه‌كی كوینز هه‌ڵكه‌وتووه‌.

میشا هاجانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و خانه‌یه‌ی زیادكردنی ئاشكرا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، دوای ده‌ست به‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وڵات، راسته‌وخۆ نرخی خانووه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و خانووه‌ له‌ ساڵی 1940 له‌لایه‌ن باوكی دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌ بنیاد نراوه‌ كه‌ هه‌ر خۆشی له‌ بواری بیناسازی و خانووبه‌ره‌دا كاری كردووه‌، هاوكات كوڕه‌كه‌شی واته‌ سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێش بوونی به‌ سه‌رۆك هه‌ر له‌و بواره‌دا كاری كردووه‌.

سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی