ژنێكی میسڕی، تووشی قورسترین شێوه‌ی ئه‌شكه‌نجه له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌ی ده‌بێته‌وه كه به ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رقاڵ كردووه و پۆلیسی وڵاته‌كه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه "ئه‌سما سه‌میر" خانمێكی میسڕی، ده‌چێته بنكه‌یه‌كی پۆلیسی شاره‌كه‌یان و شكات له مێرده‌كه‌ی ده‌كات كه به قورسترین شێوه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌ی داوه.
هۆكاره‌كه‌ی وه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئاشكرا بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كاتێك مێرده‌كه‌ی (مسته‌فا ره‌ئفه‌ت) زانیویه‌تی فه‌یسبووك به‌كار ده‌هێنێ، هه‌ردوو ده‌ستی به گوریس به‌ستووه و ماوه‌ی سێ ڕۆژ له ماڵه‌وه گیری كردووه، ته‌نانه‌ت خواردن و خواردنه‌وه‌شی نه‌داوه‌تێ و به شێوه‌یه‌كی زۆر توند ئه‌شكه‌نجه‌ی داوه.
مسته‌فا له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ڵێ، بۆیه وام لێ كردووه چونكه به سێ ناوخی خانمانی خوازراوه‌وه، هه‌ژماری فه‌یسبووكی داناوه و پێوه‌ندی پێوه كردووم تا بزانێ ئایا ناپاكی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م یان نا، بۆیه وه‌ك ته‌مێ كردن ئاوای لێ كردووه، به‌ڵام ئه‌م ده‌ڵێ، ڕاست نییه كه نانم نه‌داوه‌تێ، ته‌نیا لێم داوه.
ئه‌م ڕووداوه ڕای گشتی به ته‌واوی تووشی تاسان كرد و ڕێكخراوه‌كانی مافی ژنانیش بۆ داكۆكی له‌و ڕووداوه داوایان به‌رز كردووه‌ته‌وه.