گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوایین زانیارى له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى میلاكى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كانى تر بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ى ئادارى 2017 سامان سیوه‌یلى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، تا ئێسته پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى میلاكى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كانى تر بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، ده‌ستى پێ نه‌كردووه.
زیاتر گوتى، له ئێسته‌دا ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بووه و له چه‌ند مانگى داهاتوودا پرۆسه‌كه بۆ پێشكه‌شكردنى داواكارى فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێ ده‌كات.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى دا، گواستنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌مه‌رج ده‌بێت و ده‌بێت بڕوانامه‌كه‌ى گونجاو بێت و خولى مامۆستایى و په‌روه‌رده‌یى ببینێت.
له‌باره‌ى ده‌وامكردن و دابینكردنى شوێنى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى میلاكیان ده‌گوازنه‌وه سه‌ر په‌روه‌رده سیوه‌یلى گوتى، دانانى ئه‌و كه‌سانه به‌پێى پێویستى شوێن و په‌روه‌رده و قوتابخانه‌كان ده‌بێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ئێسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گواستنه‌وه‌ى راژهیى فه‌رمانبه‌رێتى راگرتووه، به‌ڵام به‌هۆى پێویستییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێشتر بڕیار دراوه كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى بروانامه‌كانیان بۆ مامۆستایى گونجاوه، ده‌توانن میلاكیان بگوازنه‌وه.