گومان له‌وه‌دا نییه كه هێلكه چه‌ندان سوودی ته‌ندروستیی هه‌یه، وه‌ك باشتركردنی ته‌ندروستیی چاوه‌كانت و دابینكردنی چه‌ندان ماده‌ی خۆراكی وه‌ك پرۆتین و ترشی ئۆمیگا سێ، به‌ڵام توێژینه‌وه نوێیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه باشتر بێت له جێی هێلكه، خۆراكی تر بخۆی كه پێكدێن له هه‌مان پێكهاته، چونكه به‌رده‌وامبوون له خواردنی هێلكه كارێكی ته‌ندروست نییه.
له‌مباره‌یه‌وه پزیشكانی پسپۆڕ چه‌ند خاڵێكیان خستووه‌ته ڕوو و ده‌ریده‌خه‌ن، هێلكه به ته‌نیا زیانی هه‌یه و باشتره وایه چیتر نه‌خورێت:
یه‌كه‌م: هێلكه به ته‌نیا ده‌بێته هۆی قه‌بزی: هێلكه بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایه، به‌ڵام هیچ ڕیشاڵێكی نییه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی هه‌رس ده‌دات، كه‌می ڕیشاڵ ده‌بێته هۆی قه‌بزی، بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌نیا هێلكه بخۆیت، له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ته‌والێتدا بمێنیته‌وه، بۆیه باشتره ئه‌گه‌ر هێلكه‌شت خوارد تێكه‌ڵ به‌و خۆراكانه بكه‌یت كه ڕیشاڵی زۆریان تێدایه، وه‌ك سپێناخ و ته‌ماته.
دووه‌م: ڕه‌نگه هێلكه ئه‌گه‌ری ته‌مه‌ندرێژیی كه‌م بكاته‌وه: له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه كه لابردنی هێلكه له خۆراكه‌كه‌ت به ته‌واوی، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نت درێژتر بێت، به‌و پێیه‌ی زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌كه ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی به‌رزه، له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا ئه‌گه‌ر هێلكه‌ی زیاتر بخۆیت، له‌وانه‌یه ئه‌م مه‌ترسییه زیاد بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌فتانه كه‌متر له هێلكه‌یه‌ك بخۆیت، له‌وانه‌یه سه‌لامه‌ت بیت.
سێیه‌م: هێلكه له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی زیپكه و ره‌شبوونی پشته‌چاو: زیپكه به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی هۆرمۆنی پرۆجسترۆنه‌وه دروست ده‌بێت كه له هێلكه‌دا برێكی زۆر هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی جه‌سته‌مان له خۆیه‌وه ئه‌م هۆرمۆنانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ڵام به خواردنی هێلكه ته‌نیا هۆرمۆنی زیاده ده‌خه‌ینه ناو جه‌سته‌مانه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌ناكاو هه‌ندێك شكانی پێستت بینی، ئه‌وا ڕه‌نگه بته‌وێت سه‌یری ئه‌وه بكه‌یت كه چه‌ند جار هێلكه ده‌خۆیت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامی هێلكه بخۆیت و هه‌ست به ده‌ركه‌وتنی زیپكه نه‌كه‌یت، ئه‌وا ڕه‌نگه له‌به‌رئه‌وه بێت كه ئه‌وه‌نده زۆرت نه‌خواردووه.
چواره‌م: زۆر خواردنی هێلكه له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد بكات: به‌گشتی كه‌سانی ته‌ندروست ده‌توانن له هه‌فته‌یه‌كدا نزیكه‌ی حه‌وت هێلكه بخۆن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئازاری دڵیان بده‌ن، ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه خواردنی ئه‌م هێلكه زۆره باش بێت بۆت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك یان باشتركردنی بینین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست حاڵه‌تێكی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ناڵێنیت، وه‌ك نه‌خۆشیی شه‌كره، خواردنی ئه‌م هێلكه زۆره ڕه‌نگه ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد بكات، ته‌نانه‌ت توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه ئه‌و پیاوانه‌ی كه ڕۆژانه زیاتر له هێلكه‌یه‌ك ده‌خۆن، مه‌ترسی تووشبوونیان به‌م حاڵه‌ته زیاتره، بۆیه باشتر وایه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له خۆراكه‌كه‌تدا بكه‌یت ڕاوێژ به پزیشكه‌كه‌ت بكه‌یت.