پردی ده‌لال كه یه‌كێكه له شوێنه‌واره مێژوویییهكانی شارۆكه‌ی زاخۆ، له ئێسته‌دا به هۆی كاریگه‌ریی كۆنبوون، دیارده سروشتییه‌كان و جه‌نگه‌كانی ساڵانی رابردوو له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی رووخان و له‌ناوچووندایه، ئه‌گه‌رچی شاره‌وانیی زاخۆ ده‌ستیان كردووه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، به‌ڵام به هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه به سستی به‌ڕێوه ده‌چێت.
بژار مونیر، سه‌رۆكی شاره‌وانیی زاخۆ به "وشه"ی راگه‌یاند، به هۆی كۆنی و ئه‌و هێرشانه‌ی له سه‌رده‌می جه‌نگه‌كان كراونه‌ته سه‌ری، له ئێسته‌دا پردی ده‌لال له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی رووخاندایه، بۆیه ئێسته شاره‌وانیی زاخۆ ده‌ستی كردووه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كه و پرۆسه‌كه‌ش به سێ قۆناغ به‌ڕێوه ده‌چێت.
مونیر ئاماژه‌ی به‌وه دا، قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می پڕۆژه‌كه كه بریتین له دیزاین و پلاندانان بۆ چۆنیه‌تیی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كه ته‌واو بوون، ئێسته‌ش به راوێژی كه‌سانی پسپۆڕی بواری شوێنه‌وار و مێژوو، قۆناغی سێیه‌م كه جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌یه ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام به هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه به سستی به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌وه‌شی گوت، ده‌ستكه‌وتنی به‌ردی گونجاو بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كه كه‌مێك ئه‌سته‌مه، ئه‌مه‌ش چونكه پرده‌كه له به‌ردێكی تایبه‌ت دروست كراوه و نابێت له نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌دا گۆڕان به‌سه‌ر پێكهاته‌یدا بێت، به‌ڵام له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری زاخۆ ره‌نگه بتوانرێت ئه‌و جۆره به‌رده په‌یدا بكرێت.
"ئێسته خه‌ریكی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكین له‌باره‌ی پردی ده‌لال، بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی رێكخراوی یونسكۆی بكه‌ین به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی پرده‌كه وه‌ك یه‌كێك له شوێنه‌واره جیهانییه‌كان بناسێنرێت و له له‌ناوچوون بپارێزرێت". بژار مونیر وای گوت.
پردی ده‌لال، له‌سه‌ر رووباری خاپوور له رۆژئاوای شارۆكه‌ی زاخۆ هه‌ڵكه‌وتووه، به پردی "زاخۆ" و "عهباسیكێ"ش ناو ده‌برێت، 114 مه‌تر درێژه، 4.70 مه‌تر پانه، 15.55 مه‌تر به‌رزه، له شه‌ش نیمچه كه‌وانه پێك هاتووه، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن و به گوته‌ی شاره‌زایان مێژووی بنیادنانی ئه‌و پرده بۆ سه‌رده‌می رۆمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
زاخۆ/ نه‌وزاد هلۆری