راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە، جێرارد پیکێی کاپتنی یانەی بارسێلۆنا خەریکە لە شاکیرای خۆشه‌ویستی جیا دەبێتەوە و ده‌گوترێت پیكێ خیانه‌تی كردووه.
میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، شاكیرای گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی، پیكێی به‌سه‌ر خیانه‌تكردنه‌وه گرتووه، هه‌روه‌ها یاریزانەكه ماڵەکەی جێ هێشتووە و ئێسته لە شووقە کۆنەکەی خۆی لە بارسێلۆنا ده‌ژیت.
رۆژنامه‌ی "EL PERIÓDICO" پشتڕاستی کردەوە، شاکیرا د‌رکی بەوە کردووە کە پیکێ جارێکی تر خیانەتی لێکردووە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی لە مانگی ئاداری رابردووەوە پێکەوە دەرناكه‌ون، جا چ لە بەردەم خەڵکدا بێت یان تەنانەت لە سۆشیال میدیاشدا.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: پیکێ لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، ئەو به‌رده‌وام له ئاهەنگه‌كانی شەوانەدا له‌گه‌ڵ ریكی پۆیگی یاریزانی هاوڕێی پێكه‌وه ده‌رده‌كه‌ون و زیاتر لە جارێک لەگەڵ زۆرێک لە ئافره‌تی تر بینراون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی یاریزانەکە پێیان سه‌یره پیكێ تا سه‌عات سێی بەیانی له یانه شه‌وانه‌كان ده‌مێنێته‌وه، هەرچەندە ئه‌و بەیانییان مه‌شقی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی هه‌یه.
ئاماژەکانی تری تێکچوونی پێوەندیی نێوان ئەو دووانە، ئەو گۆرانییە نوێیە بوو کە شاکیرا لە مانگی نیساندا بڵاوی کردەوە و وشەکانی گوزارشتی لە تاوان و ئامۆژگاری ده‌كرد، ئەمە جگە لەوەی شاكیرا دوو جار لە مانگی رابردوودا گه‌شتی دوورگه‌ی ئیبێزای كردووه له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌ی، به‌ڵام پیكێی له‌گه‌ڵدا نه‌بووه.
پێوەندیی نێوان پیکێ و شاکیرا دوای مۆندیالی 2010ی باشووری ئەفریقا دەستی پێ‌کرد و شاكیرا گۆرانیی فه‌رمیی مۆندیالی ئه‌فریقای گوت، دواتر به‌یه‌كه‌وه له كلیپێك ده‌ركه‌وتن.
پێكێ و شاكیرا ماوەی 12 ساڵ پێوه‌ندییان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، به‌ڵام هیشته به فه‌رمی هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده دوو منداڵیشیان به ناوه‌كانی "میلان و ساشا" هه‌یه.