له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى وه‌رزى هاوین، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، مه‌ترسى بڵابوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆلێرا له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ى ئادارى 2107، د. خاڵس قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێوشوێنه‌كانى رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆلێراى گرتووه‌ته به‌ر.
زیاتر گوتى، مه‌ترسى بڵابوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆلێرا له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى زۆرى ڕێژه‌ى ئاواره‌كان و بوونى كه‌مپى زۆرى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستاندا.
د. خاڵس له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا گوتى، بوونى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره‌كان خاڵى سه‌ره‌كیى مه‌ترسییه‌كه‌یه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌وڵی داوه له‌گه‌ڵ رێكخراوه ته‌ندروستییه‌كان هه‌ماهه‌نگى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییه كه‌م بكرێته‌وه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى راى گه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان لیژنه‌ى پێك هێناوه به‌مه‌به‌ستى چاودێرى چێشتخانه‌كان و ئاوى خواردنه‌وه.
نه‌خۆشى كۆلێرا نه‌خۆشییه‌كى ڤایرۆسییه و زیاتر له وه‌رزى هاویندا په‌یدا ده‌بێت و له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر ده‌گوازرێته‌وه.