لە شوێنێكی كوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەكرێ‌ نەیەنە دەرەوە

:: PM:03:53:03/06/2022 ‌

بەرگری شارستانی داوا هاووڵاتیان دەكات لەپێناو سەلامەتیان لە ماڵەكانیان نەیەنەوە دەرەوە بمێننەوە بۆ ماوەی پێنج سەعات ئەوەیش بەهۆی شەو شەپۆڵی گەرمایەی رووی لە كوردستان كردووە.

ئەمڕۆ هەینی سێی حوزەیران، لە هۆشدارییەكی بەرگری شارستانی گەرمیان هاتووە، بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێم، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی گەرمای بەهێز روو لە ناوچەكەمان دەكات، بۆ خۆپارستن لە مەترسییەكانی پێویستە رێنوێنییەكانی بەرگری شارستانی جێ بەجێ بكرێت.

لە ڕێنوێنییەكان هاتووە، لە سەعات 11ی نیوەڕۆ تا چواری ئێوارە لە ماڵ بمێننەوە و مەچنە دەرەوە، هەروەها بۆ كاری زۆر پێوسیت نەبێت گەشتی دەرەوەی شار نەكەن.

بەرگری شارستی باسی لەوەش كردووە، پێویستە شوفێران لەو كاتە بەنزین نەكڕن بەتایبەت لەكاتە گەرمەكانی رۆژدا، لە كاتی كردنەوەت قەباغی تانكی بەنزین رۆژانە دوو بۆ سێ‌ جار بەمەبەستی كەمبونەوەی غازی ناو تانكی، جێنەهێشتنی چەرخ، هەموو جۆرەكانی بۆن خۆشكەر، كێبڵ و شاحینەی موبایل، پاوەربانك كە مەترسی ئاگر كەوتنەوە دروست دەكەن.

لەكۆتایی رێنوییەكان ئەوەیش هاتووە، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین بەمەبەستی خۆفێنك كردنەوە روو نەكەنە رووباری سیروان، چونكە لە رووی تەندروستی و رێنوێنییەكانی بەرگری شارستانی گونجاو نیە بۆ مەلەكردن.



وشە - رامیار جەواد