به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كان ده‌كاته‌وه كه ماتۆڕه‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ تۆمار نه‌كراون، ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، سه‌رجه‌م مه‌فره‌زه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م عه‌مید عومه‌ر نامیق به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی به ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانی ڕاگه‌یاندووه، هه‌ر ماتۆڕسكیلێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ تۆمار نه‌كرابێت، لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ماتۆڕه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره سه‌رجه‌م مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆ ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی ده‌ڵێت، خاوه‌نی ئه‌و ماتۆڕسكیلانه ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن بۆ تۆماركردنی ماتۆڕه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ جۆره سزایه‌ك نه‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندان جار له ڕێگه‌ی ئاگاداری و هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیل، هه‌وڵی ڕێكخستنیان داوه. به گوته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه به‌شێكی زۆری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بریتی بووه له پابه‌ند نه‌بوونی ماتۆڕسكیله‌كان به ڕێنوێنییه‌كانی هاتوچۆ.