کەریم بنزێما هێرشبەری فڕەنسا و یانەی ریال مەدرید، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە لێدوانەکانی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی سەبارەت بە خەڵاتی باڵۆن دۆر و به شایستهزانینی بنزێما بۆ خه‌ڵاته‌كه.
مێسی لە ماوەی رابردوودا رایگەیاند "ئەمساڵ هیچ گومانێک نییە لەسەر تۆپی زێڕین کە دەبێت بۆ بنزێما بێ"، ئاماژەی بەوەش دا کە "هێرشبەرە فڕەنسییەکە وەرزێکی نایابی بەسەر برد، هەروەها زۆر یەکلاکەرەوە بوو لە هەوڵه‌كانی تیپه‌كه‌ی بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه، به تایبه‌تی له قۆناغه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كاندا".
له به‌رانبه‌ردا بنزێما لە لێدوانێکدا کە تۆڕی "TyC Sports"ی ئەرجەنتینی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گوتی: "گوێم لە قسەکانی مێسی گرت و زۆر دڵخۆشی کردم، چونکە لە یاریزانێکی وەک ئەوەوە هاتبوون، ئه‌مه پاڵنەرێکم پێدەبەخشن بۆ ئەوەی زیاتر خۆم ماندوو بکەم".
بنزێما ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا نازناوه‌كانی سوپه‌ری ئیسپانیا، لالیگا و چامپیۆنزلیگیشی برده‌وه، هه‌روه‌ها بووه گۆڵكاری لالیگا و گۆڵكاری چامپیۆنزلیگ.