ده‌ستنووسێكی دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لعیسا، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی وڵاتی سعوودیه كه ئاراسته‌ی سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه و بووه‌ته مایه‌ی گاڵته پێكردنی له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه.
مامۆستایه‌ك به ناوی عه‌بدولخالق ئه‌لزه‌هرانی، هه‌ستاوه به راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه زمانه‌وانی و رێنووسییه‌كانی ئه‌و نامه‌یه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده و له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و مامۆستایه، به هه‌مان شێوه‌ی كاغه‌زی تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابییه‌كی قۆناغه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، به نامه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی وڵاته‌كه‌یدا چووه‌ته‌وه و هه‌ڵه رێنووسییه‌كانی به ره‌نگی سوور دیاری كردووه و راستی كردوونه‌ته‌وه، دواجاریش نمره‌ی سێ له‌سه‌ر 10ی بۆ رێنووسی نامه‌كه‌ی وه‌زیر داناوه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راستكردنه‌وه‌كانی ئه‌و مامۆستایه، وه‌زیری په‌روه‌رده، به شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو سه‌ردانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی "مه‌كه"ی كرد، قوتابخانه‌ی "نه‌عیم بن مه‌سعوودی بنه‌ڕه‌تی"یش یه‌كێك بووه له‌و قوتابخانانه‌ی ئه‌و سه‌ردانی كردوون، كه عه‌بدولخالق ئه‌لزه‌هرانی له‌و قوتابخانه‌یه‌دا مامۆستایه و زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش پێیان وایه، وه‌زیر مه‌به‌ستی له‌م سه‌ردانه‌ی چاوپێكه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ مامۆستاكه.