وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕێگه‌ى كردنه‌وه‌ى په‌یمانگه‌ى ڕاهێنان بۆ مامۆستایانى ئاینى كه یه‌كێكه له ڕاسپارده‌كانى كۆنفرانسى ڕێكخستنى وتارى ئاینى، ده‌خاته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ڕێگه‌ى كردنه‌وه‌ى په‌یمانگه‌ى ڕاهێنان بۆ مامۆستایانى ئاینى كه یه‌كێكه له ڕاسپارده‌كانى كۆنفرانسى ڕێكخستنى وتارى ئاینى، له مانگى داهاتوو ده‌خاته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ده‌ڵێت، ده‌بێت داواكار به‌شداری خولێكی شه‌ش مانگی بكات له په‌یمانگه‌یه‌كی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی ڕێكخستنی وتاردان، بڕیار له كردنه‌وه‌ی دراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى.
نه‌به‌ز ده‌ڵێت، هه‌ر ده‌رچوویه‌كى زانكۆ و په‌یمانگه‌یه‌كى ئاینى كه ده‌رده‌چێت و بیه‌وێت ببێته مامۆستای وتاربێژ، بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ پێویسته كۆرس بخوێنێت ئینجا ڕێگه‌ى پێ ده‌درێت وتار بدات.
له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كۆنفرانسێكى به‌رفراوانى ئه‌نجام دا به‌مه‌به‌ستى ڕێكخستنى وتارى ئاینى له هه‌رێمى كوردستان.