توێژینه‌وه‌یه‌كی ئوسترالیی نوێ، گه‌وره‌ترین جێپه‌نجه‌ی ده‌یناسووڕی له دنیادا دۆزییه‌وه كه ده‌گاته یه‌ك مه‌تر و 75 سم، ئه‌مه‌ش توانیویه‌تی ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشوو بشكێنێ كه یه‌ك مه‌تر و 15 سم بوو.
ئه‌و زانایانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌یناسووڕه‌كه له جۆری "سۆربوود" بووه، له باكوری ڕۆژئاوای ئوسترالیا دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه پێی ده‌گوترێ "ئوسترالیای جۆراسی" چونكه پڕییه‌تی له پاشماوه‌ی كۆن.
زانكۆی "كۆینزلاند"ی ئوسترالی، له دوای توێژینه‌وه‌كه، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تیمه‌كه 21 جێپێیان دۆزیوه‌ته‌وه و مێژووه‌كه‌یان بۆ 140 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "ته‌لگراف"ی به‌ریتانی له زاری "ستێڤ سالیسبری" سه‌رتیپی پڕۆژه‌كه بڵاوی كرده‌وه: ئه‌م جێپێ گه‌ورانه، تا ئێسته هاوشێوه‌ی نه‌بووه، بۆیه به سه‌رنجڕاكێش هه‌ژمار ده‌كرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، توێژینه‌وه‌كه‌یان زیاتر له پێنج ساڵی خایاندووه تا توانیویانه له دورگه‌ی "دامبێر" ئه‌و پاشماوانه بدۆزنه‌وه.