" لە سلێمانی كەموكوڕی لە دابین كردنی‌ ئاوی‌ خواردنەوە هەیە"

:: PM:05:58:28/03/2017 ‌
لە رۆژی‌ جیهانی‌ ئاودا فەرمانگەی‌ ژینگەی‌ سلێمانی‌ سیمینارێكی ساز كرد  لەسیمینارەكەدا ئاماژە بەوەكرا، تائێستە لە شاری سلێمانی كەموكوڕی لە دابین كردنی‌ ئاوی‌ خواردنەوە هەیە.

ئەمرۆ سێشەم 28ی ئاداری 2017 بەدرووشمی (پاراستنی‌ ئاو ئەركێكی‌ نیشتیمانییە) سیمینارێك بۆ شارەزاییان و بەرپرسان لەو بوارە بەرێوەچوو سەردار قادر لەبری پارێزگاری‌ سلێمانی‌ لە سیمینارەكەدا رای گەیاند، كێشەی‌ گەورە هەیە لە دابینكردن و دابەشكردنی‌ ئاوی‌ خواردنەوە بۆ هاوڵاتیان ئەوەش پێویستی‌ بەچارەسەر هەیە.

زیاتر گوتی، هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی‌ ئەو كێشانە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا دەست كراوە بەكاركردن لە هێڵی‌ دووەمی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌.

سەردار قادر گوتی، پێشبینی‌ دەكرێت بۆ هاوینی‌ ئەمساڵ پێدانی‌ ئاو بەشاری‌ سلێمانی‌ و شارۆچكەكانی‌ دەوورووبەری‌ باشتر ببێت.

ئەوە لەكاتێكدایە، ساڵانە و بەتایبەت لەوەرزی هاویندا بەشێكی زۆر لەهاووڵاتیانی شاری سلێمانی رووبەرووی نەبوونی ئاو دەبوونەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم