وه‌زیری كشتوكاڵ.. باج ده‌خه‌ینه‌ سەر بەرهەمه‌ هاوردەكان

:: PM:07:22:28/03/2017 ‌
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لەمانگی نیساندا باج و رسومات دەخەیەنە سەر هەموو ئەو بەرهەمانەی كە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن.

لەمیانی كردنەوەی پڕۆژەی عەلوەی نوێ‌ لەشاری هەولێر عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەو عەلوەیە وەك سەنتەرێك گرنگە بۆ عێراق و وڵاتانی دراوسێش، لە هەمانكاتدا ئەم سەنتەرە یەكێك لە تابەتمەندییەكانی ئەوەیە كە ساردخانەی لێیە و ئیتر جووتیارەكان دەتوانن بەرهەمەكانییان لەو ساردخانەیە هەڵگرن.

زیاتر گوتی، ئەركی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە كە بەرهەمە خۆماڵییەكان ساغبكاتەوە، بۆیە بریارداوە لە ناوەڕاستی مانگی نیسان باج و رسومات بخرێتە سەر هەموو ئەو بەرهەمانەی كە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن.

پڕۆژەی عەلوەی نوێی هەولێر دەكەوێتە سەر رێگەی هەولێر – گوێڕ و لەسەر رووبەڕی ٢٠٠ دۆنم زەوی دروستكراوە و بە گەورەترین بازاڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت لە قۆناغی یەكەم نزیكەی ٤٥ ملیۆن دۆلاری تێچووە و بەسێ‌ قۆناغ تەواو دەكرێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم