هەفتەی داهاتوو پارە دابەش دەكرێ‌

:: AM:11:11:09/06/2022 ‌
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، یەكەمین وەجبەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان گەیشتووە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێ‌.

بۆ پێدانی پارەی جووتیاران كە گەنمی ساڵی 2022 یان رادەست كردووە لە ئێستە عێراق دەستی كردووە بە ناردنی ئەو پارەیە، بەرپرسێكی بازرگانی رای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو ئەو پارەیە دابەش دەكرێ‌.

هەر شارێك بەپێی بڕی گەنم رادەستكراو جیاوازە
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی حوزەیران، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ یەكەم وەجبەی چەكی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت، هتەروەها لە سەرەتای هەفتەی داهاتووش لە شاری سلێمانی بڕی دوو ملیار دینار وەك وەجبەی یەكەمی پارەی جووتیاران دابەش دەكرێت.

زیاتر گوتی، كۆی ئەو پارەیەی ئەمساڵ بۆ وەجبەی یەكەمی چەكی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت، بریتیە لە سێ ملیار دینار بۆ هەر شارێك بەپێی بڕی گەنم رادەستكراو جیاوازە.

باسی لەوەش كرد، ناردنی پارە بەردەوامە چەكی چوار ملیار دیناریش گەیشتووەتە، ئەو پارەیەش دوای تەواوبوونی وەجبەی یەكەم دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

پێدانی گەنم بە سایلۆكان بەردەوامە بەپێی ئەو نرخەی دیاری كراوە بۆ هەر تۆنێك گەنم بڕی 850 هەزار دینار دیاری كراوە، لە هەرێمی كوردستانیش دوو كۆمپانیا لەڕێی پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنم دەستیان كردووە بە كڕینەوەی گەنم لە جووتیاران.



وشە - رامیار جەواد