شفاینشتایگەر دەچێتە شیكاگۆ

:: AM:09:31:29/03/2017 ‌

باستیان شفاینشتایگەری ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئەڵمانی و یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەكاری دەكات بۆ دەستپێكردنی وێستگەیەكی نوێی یاریكردنی تۆپی پێ لە هەرێمی شیكاگۆی ئەمەریكا.

شفاینشتایگەر بەفەرمی گرێبەستێكی لەگەڵ یانەی شیكاگۆ فایەری ئەمەریكی بۆ ماوەی یەك وەرز بە مووچەی هەفتانەی 70 هەزار پاوەن ئیمزا كردووە لەگەڵ ئەگەری نوێكردنەوەی بۆ وەرزێكی تریش.

شفاینشتایگەر وێنەیەكی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو كردەوە كە تێیدا لەگەڵ هاوسەرەكەی ئانا ئیڤانۆڤیچ لەنێو فڕۆكە بەرەو شاری شیكاگۆ گەشت دەكەن.

شفاینشتایگەر هەر لەسەرەتای ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزیدا لەگەڵ هاتنی جۆزێ مۆرینۆ بۆ ریزی یانەی مانچستەر یونایتد كێشەی بۆ دروست بوو و بەو هۆیەوە لە بەشێكی زۆری یارییەكاندا لە پێكهاتەی یەكەمی یانەكە دوورخرابووەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م