مووچەی سەربازی زۆرەملێی عێراق زیاد کرا و تەمەنیش دیاری کرا.

:: AM:12:03:10/06/2022 ‌
یەحیا رەسووڵ گوتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا تەمەن و بڕی مووچەی سەربازیی زۆرەملێی ئاشكرا كرد.

"رەسوول" لە لێدوانێكدا كە "وشە" لە تەلەڤزیۆنەوە تۆماری کردووە، ئاشكرای كرد" مووچەی مانگانەی سەربازانی ناچاری/زۆرەملێ، لە نێوان 700 بۆ 750 هەزار دینار دەبێت و تەمەنیشیان لە نێوان 19 بۆ 35 ساڵ دیاری كراوە.

ئەو بەرپرسە سەربازییە ئاماژەی بەوەیش کرد، "ئامادەکاری تەواو كراوە بۆ یاسای سەربازی زۆرەملێ". دووپاتیشی کردەوە کە "کەمپی پێویست و ئامادە هەیە بۆ مەشقی سەربازیی".

سەبارەت بە هێرشەكەی دوێنێی سەر هەولێر، رەسووڵ رای گەیاند، "زیانەكانی هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە بۆ سەر هەولێر دارایی بوون و سێ هاووڵاتیی مەدەنی بە سووكی برینداربوون.ئاماژەی بەوەش كرد کە دیاریكردنی رێڕەوی ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە كە هەولێری بۆردمان كرد، جێهێڵراوە بۆ لێكۆڵینەوەكانی دەسەڵاتی هەواڵگری". ."

سەربازی زۆرەملێ لە زۆر وڵاتی دنیا هەیە بە دیموکراسییەکانیشەوە، بەڵام ماوەکەی جیاوازە لە شەش مانگەوە تا دوو ساڵ.
عێراق لە سەردەمی دکتاتۆری ئەو سیستمە ناچارییە سەربازییەی جێبەجێ دەکرد و هەموو نێرێکی 18 ساڵی دەگرتەوە، بەڵام دوای رووخانی دکتاتۆریەت لە 2003، سوپا هەڵوەشایەوە و سیستمەکەیشی بەسەرچوو.


وشە - وشه‌