تێكستێكی به‌ردینی له وڵاتی هیندستان، ئاماژه به دروستكردنی جۆره مووشه‌كێكی وێرانكه‌ر و كاره‌ساتبار ده‌كات كه 12 هه‌زار ساڵ پێش ئێسته مرۆڤ دروستی كردووه. به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی شاره‌زایانیش ئه‌وه‌ی له وێنه‌ی مووشه‌كه‌كه و زانیارییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێ، هاوشێوه‌ی مووشه‌كی ناوکیی ئێسته‌ی مرۆڤه.
مهابهاراتا و رامایانا دوو تێكستی دێرینی سانسكرێتین له سه‌ده‌ی هه‌شت و نۆیه‌می پێش زاین نووسراونه‌ته‌وه و باس له شه‌ڕی كوروكسترا ده‌كات كه شه‌ڕێكه له نێوان ڕاما و شه‌یتان ڕاڤانا.
ئه‌و مووشه‌كه به‌هێزێكی زۆر مه‌زن دروست كراوه و خۆی له ستوونێك ده‌بینێته‌وه و له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی گڕ و دووكه‌ڵێك به بڕی 10 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه دروست ده‌كات و هه‌موو ڕووحه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ ئاسمان، چه‌كێكی نهێنی بووه و ناوی برووسكه‌ی ئاسن و په‌یامبه‌ری مه‌زنی مه‌رگیشی هه‌بووه.
ئه‌و چه‌كه جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌سووتێنێت، بێ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا هه‌ستی پێ بكه‌ین، قژ وه‌رین و سووتان و مه‌رگی لێ ده‌كه‌وێته‌وه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، دوای چه‌ند سه‌عاتێكیش له ته‌قاندنه‌وه‌ی ته‌واوی خوارده‌مه‌نییه‌كان ژه‌هراوی ده‌بن و بۆ ڕزگاربوون له ده‌ست ئه‌م چه‌كه به‌هێزه‌ش، تاكه ڕێگه ئه‌وه بووه سه‌ربازان خۆیان بخه‌نه نێو ڕووباره‌وه.