نادال بەهۆی منداڵێكەوە پاڵەوانیەتییەكی تێنس رادەگرێ

:: AM:10:35:29/03/2017 ‌

رافایێل نادالی تێنسكاری ناوداری ئیسپانی ئاشكرای كرد كە لەسەرجەم پاڵەوانیەتییە ناودەوڵەتییەكانی تێنسدا لایەنی مرۆڤایەتی لەبەرچاو دەگرێت و پێشتریش چەند جارێك ئەمەی ئەنجامداوە.

نادال كورتە ڤیدیۆیەكی وەك بەڵگە بۆ هەڵوێستە مرۆڤایەتییەكانی هێنایەوە كاتێك لە یەكێك لە پاڵەوانیەتییەكانی رابردوودا یاریی راگرتووە بەهۆی ئەوەی زانیویەتی دایكێك لەنێو هاندەران منداڵەكەی ون كردووە.

هەروەك لە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێت كە نادال یارییەكە رادەگرێت تا ئەو كاتەی دایكەكە بە منداڵەكەی دەدۆزێتەوە و پێی شاد دەبێتەوە.

نادال چەند رۆژێك پێش ئێستا ئاهەنگی یاریكردنی ژمارە 1000ی لە یاریی تێنسدا لە پاڵەوانیەتییەكاندا ئەنجامدا و لەو یارییەشدا لە فیلیپ كۆلشرایبەری ئەڵمانی بردەوە و خۆی گەیادە قۆناغی چوارەمی پاڵەوانیەتیی كراوەی میامی.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م