له پێشهاتێكی سه‌یردا، ئافره‌تێك له نێو هێلكه‌یه‌كی كوڵاودا كه بۆ خواردنی ئاماده كردبوو، پارچه ئه‌ڵماسێكی دۆزییه‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه كه له پێشهاتێكی نامۆدا، ئافره‌تێك به‌ناوی سالی تۆمسۆن ته‌مه‌نی 39 ساڵان، له‌و كاته‌ی هێلكه‌ی كوڵاندبوو بۆ ژه‌مه خواردنی ئێواره، له كاتی قوتدانیدا، له نێو هێلكه‌كه‌دا پارچه ئه‌ڵماسێكی بچووكی دۆزییه‌وه.
سالی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شه‌ش هێلكه‌ی كوڵاندبوو و بۆ ژه‌می ئێواره و له سه‌روه‌ختی خواردنی یه‌كێك له هێلكه‌كاندا، هه‌ستی به‌وه كردووه كه شتێكی نامۆ و ره‌ق له ناو ده‌میدایه، دواتر سه‌یری كردووه كه پارچه ئه‌ڵماسێكی بچووك بووه و پێی وایه له نێو یه‌كێك له هێلكه‌كاندا بووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌یشی باس كردووه كه یه‌كێك له به‌خێوكه‌رانی مریشك، ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و كاره ده‌كات، پێشتر چیرۆكی وه‌های نه‌بیستووه، به‌ڵام ده‌شێ مریشكه‌كه ئه‌ڵماسه‌كه‌ی خواردبێ و دواتر له پێكهاته‌ی هێلكه‌كه‌دا گیرسابێته‌وه.
سالی پێش پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری، ویستوویه‌تی كێشی كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وه‌یش وای لێ كردووه له یه‌ك ژه‌مدا، په‌نا بۆ خواردنی ژماره‌یه‌كی زۆری هێلكه ببات.