دادگای ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا، به سه‌پاندنی سزای پێنج ساڵ زیندان به‌سه‌ر كه‌سێكدا كه به شێوه‌یه‌كی توندوتیژ له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌یدا ره‌فتاری كرد بوو و ئه‌شكه‌نجه‌ی دابوو.
ئاژانسی دهنگوباسی "ئه‌سۆشیه‌تد پرێس" بڵاوی كردووه، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به ناوی ولیام دودسۆن، ته‌مه‌ن 42 ساڵ، سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به تۆمه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانی سه‌گه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ستابوو به به‌ستن و پێچانه‌وه‌ی ده‌می سه‌گه‌كه، به شێوه‌یه‌كی توند و به‌ئازار.
ماركڵی دێنیس، ئه‌و دادوه‌ره‌ی سزاكه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا سه‌پاندووه رای گه‌یاند، بڕیاریان داوه توندترین سزای یاسایی به‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره‌دا بسه‌پێنن كه گونجاو بێت بۆ تاوانه‌كه‌ی.
جێی ئاماژه‌یه، دودسۆن یه‌ك رۆژ به‌ر له‌وه‌ی سزای پێنج ساڵ زیندانی به تۆمه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئاژه‌ڵ به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، به تۆمه‌تی هه‌بوونی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت سزای 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.