نزیكه‌ی 10 هه‌زار پارچه زێڕ و زیو، له قووڵایی رووبارێكی ناوچه‌ی باشووری رۆژئاوای وڵاتی چین دۆزرایه‌وه كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان مێژووی ئه‌و پارچه زێڕانه، بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی بنه‌ماڵه‌ی مینگ و 300 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
زانایانی بواری شوێنه‌وار ئاشكرای ده‌كه‌ن، مێژووی ئه‌و گه‌نجینه‌یه بۆ سێ سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌ژێر یه‌كێك له رووباره‌كانی هه‌رێمی سیچوانی باشووری رۆژئاوای چین دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌كانی شوێنه‌وار له هه‌رێمی سیچوان رای گه‌یاند، ئه‌و پارچه زێڕ و زیوانه‌ی دۆزیویانه‌ته‌وه، به‌شێكیان گهوههرهمهنی و ئێكسسواراتن، به‌شێكی تریشیان چه‌كی ئاسنینی وه‌ك چه‌قۆ و شمشێرن، سه‌رجه‌م پارچه‌كان له دۆخێكی باشدان و ئه‌و ماوه درێژه‌ی به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه، زیانی پێ نه‌گه‌یاندوون.
جێی ئاماژه‌یه، ناوچه‌ی نزیك له‌و رووباره‌ی گه‌نجینه‌كه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، له ساڵی 1649 گۆڕه‌پانی جه‌نگی نێوان سه‌ركرده‌ی جووتیاران چانگ چیان چوونگ و سه‌ربازانی بنه‌ماڵه‌ی مینگ بووه.
وانگ وی، پسپۆڕی بواری شوێنه‌واری چینی به ئاژانسی دهنگوباسی چینی "شینخوا"ی راگه‌یاند، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجینه‌یه، به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز و گرنگه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێشتر هه‌بوون له‌باره‌ی روودانی ئه‌و جه‌نگه له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌گه‌رچی تا ئێسته 10 هه‌زار پارچه‌ی شوێنه‌وار له رووباره‌كه ده‌رهێنراون، به‌ڵام كاركردن و توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، چونكه پێ ده‌چێت پارچه‌ی تریشی تێدا بدۆزرێته‌وه.