یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی تووشی ئۆتۆمبێل ده‌بێ به‌تایبه‌ت له هاویناندا، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بزوێنه‌ره ''هه‌ستانی حه‌ماوه''، هۆكار بۆ ئه‌مه زۆره، به‌ڵام شاره‌زایه‌ك سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كان ده‌خاته روو كه ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه.
له‌مباره‌یه‌وه زریان حه‌سه‌ن شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' به خاڵ چه‌ند هۆكارێكی خسته روو كه ده‌بنه هۆی هه‌ستانی حه‌ماوه له ئۆتۆمبێلدا:
ئەمانە چەند هۆکارێکی بەرزبوونەوەی حەماوەی ئۆتۆمبێلن
یه‌كه‌م: زیادبوونی لۆد له‌سه‌ر بزوێنه‌ر: كاتێك ساردكه‌ره‌وه ئیش پێ ده‌كه‌ین، سلنده‌ری بزوێنه‌ر سه‌روو خوار ده‌كات، كار ده‌كات بۆ پاڵپێوه‌نانی غازی ساردكه‌ره‌وه‌كه كه ئه‌مه‌یش لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر بزوێنه‌ر دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر سلنده‌ری كۆپرێسهرهكه به باشی هاتوچۆ نه‌كات، ئه‌وا لۆدی زیاتر، هێزی خولانه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر بزوێنه‌ر زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بزوێنه‌ر.
دووه‌م: به‌باشی كارنه‌كردنی سیستمی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ''Cooling system'': دوای ئه‌وه‌ی سیستمی ساردكه‌ره‌وه ده‌كه‌وێته كار، په‌ستان ده‌خاته سه‌ر غازه‌كه بۆ چڕبوونه‌وه‌ی پانكه‌ی بزوێنه‌ره‌كه، پهڕهكان ده‌ست ده‌كه‌ن به خولانه‌وه بۆ ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمی، ئه‌گه‌ر پهڕهكان گیرابن، ئه‌وا پله‌ی گه‌رمی كۆندێسهر به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گه‌رمبوونی بزوێنه‌ر و به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه، هۆكارێكی تر گیرانی رادێته‌ر یان بۆڕی كۆندێسهره به درێژایی كاركردن، ئه‌و بۆڕییانه ئاویان پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و داخوران ڕوو ده‌دات و ژه‌نگ یان پارچه‌یه‌كی بچووكی ژه‌نگ، ده‌توانێت ببێته هۆكاری گیران له بۆڕیی ئاو یان گیران له بۆڕی غازدا، به‌مه‌ش ئاو به ڕێكوپێكی هاتوچۆ ناكات و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بزوێنه‌ر.
سێیه‌م: خراپبوونی پانكه‌ی ڕادێته‌ر: كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت حه‌ماوه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، هۆكارێكی تر له هۆكاره‌كان تێكچوونی پانكه‌ی ڕادێته‌ره كه ناتوانێ بڕی هه‌وای پێویست پاڵ پێوه‌بنێ بۆ ڕادێته‌ر و كۆندێنسه‌ر، به هۆكاری خراپبوونی پانكه‌كه خۆی یان كلاجی پانكه‌كه یان بوونی كێشه‌ی كاره‌بایی له سویج.
چواره‌م: خراپبوونی سێنسه‌ری پێوانه‌ی پله‌ی گه‌رمی: له هه‌ندێك حاڵه‌تدا خراپوونی سێنسه‌ری پێوانه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئاوی ڕادێته‌ر''engine coolant temperature sensor''، ئه‌گه‌ر ئه‌م سێنسه‌ره خراپ بووبێت، ده‌بێته هۆی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه له‌سه‌ر داشبۆردی ئۆتۆمبێله‌كه، به‌م هۆكاره‌ش شۆفێر هه‌ست به به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه‌ی ئۆتومبێله‌كه‌ی ناكات و ده‌بێته هۆی هه‌ڵسانی حه‌ماوه، له‌م حاڵه‌ته‌دا شۆفێر پێویسته پشكنینی بۆ سێنسه‌ره‌كه بكات، یان له كاتی یاریكردنی پله‌ی گه‌رمی - گێچی حه‌ماوه، پێویسته پشكنین بۆ سێرمۆستارتهر وهلفهی حه‌ماوه ''engine coolant sensor'' بكرێت.