ژماره‌یه‌ك پزیشكی ئیتاڵی كاتی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سه‌ری مرۆڤیان له دنیا و مێژووی مرۆڤایه‌تی دیاری كرد، ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ش به سه‌ركه‌وتوویی ده‌رگه به ڕووی زۆر داهێنان و پێشڤه‌چوونی تری گه‌وره‌ی بواری پزیشكی ده‌كاته‌وه.
سێرجیۆ كاناڤیرۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی پزیشكانی ئیتاڵیا بۆ نه‌شته‌رگه‌ری پێشكه‌وتوو و ئاڵۆز ئاشكرای كرد، كاتی پێشنیازكراو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه له سه‌روبه‌ندی یادی له‌دایكبوونی مه‌سیح له‌م ساڵدا دیاری كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه خۆی له لێكردنه‌وه‌ی سه‌ری مرۆڤ و دڕكهپهتكی ده‌بینێته‌وه و سه‌ری مرۆڤه‌كه به جه‌سته‌ی مرۆڤێكی مردوو ده‌لكێنرێت، دواتر دووباره هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌درێت و ماوه‌ی مانگێك كه‌سه‌كه به بێ هۆشی ده‌مێنێته‌وه.
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه، گه‌نجێكی ڕووسی كه به ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی جیناته‌وه ده‌ناڵێنێ خۆی به‌خشیوه و ده‌یه‌وێ سه‌ری لێ بكه‌نه‌وه و به جه‌سته‌ی مرۆڤێكی مردووی بكێنن تا له‌و نه‌خۆشییه ڕزگاری ببێت، هه‌رچه‌ند كچه هاوڕێكه‌ی به توندی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و سووره له‌سه‌ر خۆبه‌خشینی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه.
ئه‌و گه‌نجه ڕووسییه ته‌مه‌نی 31 ساڵه و ده‌یه‌وێ سه‌ری بۆ جه‌سته‌یه‌كی تر بگوازرێته‌وه و له ده‌ست نه‌خۆشییه‌كه‌ی و هه‌میشه ژیانكردن له‌سه‌ر كورسی و نه‌توانینی ڕۆیشتن و هه‌ڵسانه‌وه ڕزگاری ببێت.